هەواڵ
ته‌رمی‌ ڕه‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان گه‌یه‌نرایه‌وه‌ سلێمانی‌
ته‌رمی‌ ڕه‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی‌ و ئه‌مڕۆش له‌گردی‌ سه‌لیم به‌گ و له‌نزیك باوكیه‌وه‌ به‌خاكده‌سپێدرێت.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ی‌ 6ی‌ 2019 ته‌رمی (ڕه‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان) له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌یه‌نرایه‌وه‌ سلێمانی و هه‌ر ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ له‌گردی سه‌لیم به‌گ و له‌ته‌نیشت گۆڕی باوكی (جه‌بار فه‌رمان) به‌خاك ده‌سپێردرێت.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌بنه‌ماڵه‌ی (جه‌بار فه‌رمان)وه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ چه‌ند خوله‌كێك ته‌رمه‌كه‌ی ده‌برێته‌ ماڵی خۆیان و پاشان بۆ گۆڕستانی‌ سه‌لیم به‌گ به‌ڕێده‌كرێت و له‌ته‌نیشت گۆڕی (جه‌بار فه‌رمان)ی‌ باوكی‌ به‌خاكده‌سپێردرێت.

ڕه‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان ڕۆژی‌ 18ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ئه‌ڵمانیا كۆچی‌ دوایی‌ كردو ڕێكخراوێكیشی‌ هه‌بوو به‌ناوی‌ فه‌رمان فاوه‌نده‌یشن.


SNN:

سۆران سه‌عید

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 1:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.