هەواڵ
غه‌دری سه‌ر بودجه‌و موچه‌ نامێنێت..ده‌سته‌یه‌كی‌ نوێ‌ داده‌مه‌زرێت
دوای جێبه‌جێكردنی یاسای چاودێری داهاته‌ فیدراڵییه‌كان، ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكیش ورده‌كاری ئه‌و یاسایه‌ ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت:"به‌دروستكردنی ده‌سته‌كه‌، له‌ڕوی داهات و بودجه‌وه‌ غه‌دركردن له‌هه‌رێم و پارێزگاكان نامێنێت".

كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی چاودێری داهاته‌ فیدراڵییه‌كان كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 106 ده‌ستور ده‌رچوه‌و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكراوه‌، به‌ڵام تائێستا ده‌سته‌كه‌ دانه‌مه‌زرێندراوه‌".

داوكاریه‌كیشی ئاشكراكرد كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كراوه‌و وتی:"داوام له‌سه‌رۆك وه‌زیران كرد ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاودێری داهاته‌ فیدراڵییه‌كان بنێت و ده‌سته‌كه‌ دابمه‌زرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه‌".

وتیشی:"ئه‌و ده‌سته‌یه‌ چاودێری دابه‌شكردنی داهاته‌ فیدراڵییه‌كان ده‌كات، به‌وه‌ش دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت و غه‌در له‌هیچ پارێزگایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش ناكرێت له‌ڕوی داهات و موچه‌وه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 2:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.