هەواڵ
ژمارەی پەنابەران لەپێنج ساڵدا ئاشكراكرا..ڕویان لە 32 وڵات كردوە
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاشكرایدەكات، لەماوەی پێنج ساڵ و شەش مانگی ڕابردودا زیاتر لەنیو ملیۆن هاوڵاتی عیراقی داوانامەی مافی پەنابەریان پێشكەشكردوە لە32 وڵاتی جیهاندا، جەختیشدەكاتەوە، زۆرترین كۆچبەری عیراق لەئەڵمانیا داوانامەی مافی پەنابەریان پێشكەشكردوە، سەرۆكی دەزگاكەش دەڵێت:"لەماوەی زیاتر لەپێنج ساڵی ڕابردودا 178 هەزارو 80 داوانامە پێشكەشكراوە".

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بەSNNی وت:"25 تەرم و حەوت بێسەرو شوێن لە2015 هەبوە، هەروەها 78 تەرم و 54 بێسەرو شوێنبوو لە 2016و هاوكات 29 تەرم‌و 67 بێسەروشوێن لە 2017".

ئەوەشی وت:"54 تەرم و 18 بێسەروشوێن لە2018و 17 تەرم و 20 بێسەروشوێن لە 2019، كۆی گشتیی قوربانیانی كۆچی نائاسایی، 369 هاوڵاتی عیراقی بون كە زۆربەیانی كوردبون و لەڕێگە جیاجیاكانی كۆچدا بون بەقوربانی".

ئاری جەلال ئەوەشی ڕونكردەوە، "ئاماری هاوڵاتیانی عیراقی كە لەوڵاتانی جیهان بەتایبەتی ئەوروپا وەك پەنابەر داوانامەی پەنابەریان پێشكەشكردوە ئەم ئامارانە تەنها بۆ سەرو 18 ساڵە بەدەر لەوكەسانەی داوانامەی سیاسیان هەیە".

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"ساڵی 2014 ژمارەی ئەوكەسانە بریتیە لە 64 هەزارو 418 كەس و لە 2015ش ژمارەكە زیادیكردوە بۆ 186 هەزارو 422 كەس و لە 2016ش 160 هەزارو 717و دواتریش لە 2017 ژمارەكە كەمبۆتەوە بۆ 92 هەزارو 691 كەس و ساڵی ڕابردوش ژمارەكە بۆتە 69 هەزارو 203 كەس ئەمساڵیش كەمتربۆتەوە بۆ 20 هەزارو 47 كەس".

باسی لەوەشكرد، "لەماوەی پێنج ساڵ و شەش مانگی ڕابردودا 594 هەزارو 499 هاوڵاتی عیراقی داوانامەی مافی پەنابەریان پێشكەشكردوە لە 32 وڵاتی جیهاندا.
زۆرترین كۆچبەری عیراق لەئەڵمانیا داوانامەی مافی پەنابەریان پێشكەشكردوە لەماوەی زیاتر لە پێنج ساڵی ڕابردودا 178 هەزارو 80 داوانامە پێشكەشكراوە".


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 3:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.