هەواڵ
پارتی: لەگەڵ یەكێتی هەنگاوێك چوینە پێش..دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە
پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە سەبارەت بەوەی گوایە، ئەوان هەموو كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان هەڵپەساردبێت، سەركردایەتیەكی پارتیش دەڵێت:"چاوەڕوانی لیستی ناوی كاندیدەكانی یەكێتین بۆ وەزارەتەكان"، جەختیشدەكاتەوە، "لەگەڵ یەكێتیی بەرەو پێش دەچین".

میدیاكان چەند زانیاریەكیان بڵاوكردۆتەوە، گوایە بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێ، تائێستا یەكێتی دوجار داوای كۆبونەوەیان لەپارتی كردوە، بەڵام مەكتەبی سیاسی پارتی هەموو كۆبونەوەیەكیان هەڵپەساردوە.

لەوبارەیەوە ئەكرەم ساڵح ئەندامی سەركردایەتی پارتی بەSNNی ڕاگەیاند، "بایكۆتكردنی گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ یەكێتی، هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدانییە، هەرشتێكیش كە گوزارشت لەسیاسەتی پارتی بكات لەزاری وتەبێژی مەكتەبی سیاسیەوە قسەی لەسەردەكرێت".

وتیشی:"پارتی لەگەڵ یەكێتی ڕێكەوتنی هەیە، چاوەڕواندەكەین لەم هەفتەیەدا یەكێتی لیستی ناوی كاندیدی وەزارەتەكان پێشكەشبكات، بۆئەوەی بەیەكەوە لەحكومەتێكی هاوبەشدا كاربكەین".

سەبارەت بەهەنگاوەكانیش بۆ جێبەجێكردنی  ڕێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی وتی:"هەر دوێنێ دانانی وەزیری دادو دەنگپێدانی لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و یەكێتیەوە، ئەوە خۆی لەخۆیدا یەكێكە لەو هەنگاوانەی كە زۆر ئیجابیە بەرەو چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەردولا هەنگاو دەنێین لەگەڵ یەكێتیی بەرەو پێش دەچین".


SNN:

شادان حەسەن

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 3:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.