هەواڵ
پێكهاتەیەكی هەرێم لەپۆست بێبەشدەكرێت.."پشتیوانی بارزانی دەبین"
لەسەردانەكانیدا مەسرور بارزانی پێكهاتەیەكی هەرێمی كوردستان لەپێدانی پۆست بێبەشدەكات، سەرۆكی ئەنجومەنی كلدانی سریای ئاشوریش ڕایدەگەیەنێت، "هیچ كەسێك ئاگاداری نەكردوین كە كاندیدمان ئامادەبێت"، لەگەڵئەوەشدا پشتیوانی بۆ بارزانی دەردەبڕێت.

جەمیل زەیتۆ سەرۆكی ئەنجومەنی كلدانی سریانی ئاشوری هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "هیچ كاندیدێكمان ئامادەنییە تا بیخەینە بەردەستی كاندیدی ڕاسپێردراوی حكومەت، چونكە مەسرور بارزانی هیچ بەڵێنێكی پێنەداوین كە پۆستمان پێبدرێت و هیچ داواكاریەكشی لێنەكردوین بۆئەو مەبەستە".

سەبارەت بەوردەكاری كۆبونەوەشیان لەگەڵ وەفدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، جەمیل زەیتۆ ئاشكرایكرد، "تائێستا بەشداری ئێمە لەحكومەت بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، بەڵام بەدڵ و بەگیان پشتیوانی حكومەتی نوێ دەكەن، ئەگەر پۆستمان پێبدات یان نا".

سەرۆكی ئەو حزبەی كلدانی سریانی بێئاگایی خۆشی لەپێدانی هیچ پۆستێكی ڕاوێژكاری وەزارەتەكان یان بەڕێوەبەری گشتی بەكلدان و ئاشوریەكان دەربڕی و وتی:"بڕواناكەم هیچ پۆستێكمان پێبدەن".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 4:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.