هەواڵ
كۆتا نرخی دراوەكان و نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 25ی 6ی 2019، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی بەجێگیری مایەوەو نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 250 دینار.

100یۆرۆ 136 هەزار دینار.

100پاوەن 151 هەزارو 500 دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزارو 250 دینار.

100لیرەی توركی 21 هەزارو 750 دینار.

بەیانی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 120 هەزارو 250 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (65) دۆلارو (43) سەنت بەرزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە (64) دۆلارو (31) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 5:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.