هەواڵ
لیستی موچەی مانگی چوار بەم شێوەیە دەبێت
وەزارەتی دارایی، لێبڕینی پێشینەكان لە فەرمانبەران دوادەخات و لیستی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵیش بەبێ هیچ لێبڕینێك رەوانەی گەنجینەكان دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەSNNدراون، لە لیستی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵدا، هیچ پێشینەو قەرزێك لە موچەخۆران نەبڕدراوە و هاوشێوەی مانگی پێشتر لیستەكە ئامادەكراوە، دوای تەواوكردنی وردبینی و رێكارییە دارایی و ئیدارییەكان، لەلایەن فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتییەكانەوە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەنجینە كراوە.

باس لەوەشكراوە، لێبڕینی پێشینەكان لەموچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، پێویستی بەبڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم هەیە، بەوپێیەی پێشتر لێبرینەكە بەبڕیار راگیراوەو ئەگەر ئێستاش هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزو پێشینانە لە موچەخۆران بدرێت، دەبێت وەزارەتی دارایی بریاری بۆ دەربكاتەوە.

لای خۆشیەوە، حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لەشاری سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ئەو لیستی موچەیەی كە تایبەتە بە مانگی چواری ئەمساڵ، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانەوە بەدەست ئێمە گەیشتووە بەبێ لێبڕینی پێشینەو قەرزەكان، هاوشێوەی مانگی رابردووش لیستەكان ئامادەكراوە.


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 5:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.