هەواڵ
ئاگادارییەك لەئاوی سلێمانیەوە بۆ هاوڵاتیان.. پارەیەكی زۆر گەڕاوەتەوە
فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لەسەر زیاد خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان و هاتنەوەی پارەیەكی زۆر لەسەر هاوڵاتیان، ڕونكردنەوە دەداتو بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش ڕایدەگەیەنێت: لەكۆی 860 هەزار هاوبەشی ئاو، نزیكەی 3 هەزاریان بەهەڵە پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە، داواشیان لێدوكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەن سەردانی كۆمپانیای بەستنی پێوەرەكە بكەن.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: "خوێندنەوەی پێوەری میكانیكی ئاو بەجۆرێكە لەگەڵ هاتنی ئاوی گەڕەكەكاندا هەوای پێدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەوەش بەمانای زۆر خوێندنەوەی پارەی ئاو نایەت، بەڵكو لەكاتی بڕانی ئاویشدا، ئەو هەوایەو ئاوی ناو بۆرییەكەش دەگەڕێتەوەو ڕێژەی خوێندنەوەی پێوەرەكەش چۆن لەكاتی هاتنی ئاودا زیاد دەكات، بەهەمانشێوە كەمدەبێتەوە.

وتیشی:" پێوەری میكانیكی ئاو لەهەموو جیهاندا بەو جۆرەیەو بەهەردوو دیوەكەی دەخوێندرێتەوە".

سەبارەت بەگەڕانەوەی پارەیەكی زۆر بۆ هاوبەشانی ئاو، سەربەست عوسمان ئاشكرایكرد: لەكۆی 860 هەزار هاوبەشی ئاو، بەڕێژەی 1.5 - 2%  بەهەڵە پارە بۆ هاوڵاتیان گەڕاوەتەوە، كە ژمارەیان ناگاتە 3 هەزار هاوبەش، ئەوەش بۆ چەند حاڵەتێك دەگەڕێتەوە لەوانە عەدادی پێوەرەكە زۆر باش نەیخوێندۆتەوە، یان ژمارەیەكی زیاتری تۆماركردووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی داواشی لەو هاوڵاتیانە كرد كە پارەیەكی ئێجگار زۆریان بۆ گەڕاوەتەوە، سەردانی كۆمپانیای گرنگ بكەن و وێنەیەكی پێوەرەكەیان ببەن، تا كێشەكەیان بۆ دەستنیشان بكرێت، وتیشی:" ئەگەر پارەیەكی زۆری خوێندبێتەوە، ئێمە بەپێنج هەزار دینار پێوەرەكانیان بۆ تێست دەكەین و هەڵەكەیان بۆ ڕاست دەكەینەوە".

 


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 6:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.