هەواڵ
سیستمی میلاكاتی وەزارەتێك دەگۆڕێت
وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانكاری لە سیستمی میلاكاتی خۆیدا دەكات و بەهاوكاری ئەمریكا، سیستمەكە دەكرێت بەئەلیكترۆنی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەكنۆلۆجیای زانیاری لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: پڕۆژەكە پەیوەندی بەموچەوە نییەو تەنیا دۆسێی ئەو كەسانەی لەوەزارەتی پێشمەرگەن دەكرێت بەئەلیكترۆنی و رەنگە لەماوەی شەش بۆ حەوت مانگدا تەواو بكرێت.

رۆژی 23ی 6ی 2019، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو نوسینگەی راوێژكاری سەربازی ئەمریكاـ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی میلاكاتی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆكرا.

هیوا ئەفەندی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەكنۆلۆجیای زانیاری لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئەمریكا جێبەجێدەكرێت و بەهەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەكو فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاری داتا سەنتەرەكەیان بۆ بەڕێوەدەبەین، سۆفت وێرەكەشی لەلایەن ئەمریكییەكانەوە ئامادە دەكرێت، ئەوەی لەسەر وەزارەتی پێشمەرگەیە تەنها بەكارهێنانی سیستمەكە دەبێت.

وتیشی: "لەڕێگەی ئەم سیستمەوە سەرجەم دۆسێكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت بەئەلیكترۆنی، ئێمەش وەكو فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاری، ژێرخان بۆ داتا سەنتەرەكە دابین دەكەین، بەجۆرێك بایۆمەتری موچەی پێشمەرگە كە پێشتر كراوە بۆ ئەم پڕۆژەیە بەكاردەهێنرێت و دووبارە ناكرێتەوە".

راشیگەیاند: پڕۆژەكە پەیوەندی بەموچەی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، تەنیا بەئەلیكترۆنیكردنی میلاكاتەو هەرچەندە ماوەی تەواو كردنی پڕۆژەكە روون نییە، بەڵام رەنگە لەماوەی (6 بۆ 7) مانگدا تەواو بكرێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 6:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.