هەواڵ
بڕیارێك بۆ پشووی هاوینه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ت بۆ گه‌شتكردن له‌پشووی هاویندا بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی میلاكی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كێك له‌په‌روه‌رده‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رو فه‌رمانبه‌ری خوێندنگه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت ناتوانن گه‌شت بكه‌ن.

نازدار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌سلێمانی‌، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: پشووی مامۆستایان له‌ 1ی 7ی 2019ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاكو 20ی 8ی 2019 كه‌ خولی‌ دووه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ دیكه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت مامۆستایان تا ئه‌و واده‌یه‌ ئاماده‌ییان هه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مۆڵه‌تی گه‌شتكردن به‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ له‌ پشووی هاویندا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات وتی: به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رو فه‌رمانبه‌ری‌ خوێندنگه‌كان له‌و واده‌یه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ت نابێت گه‌شتی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت پێشوه‌خت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌و كات گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.

په‌یوه‌ست به‌مامۆستایانیش، نازدار ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌كرد كه‌ باشتر وایه‌ مامۆستایان مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌وكات گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكاره‌ ئیدارییه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، له‌ زوترین كاتدا كاره‌كه‌یان بۆ رایی ده‌كرێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 8:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.