هەواڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌رێم ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات پابه‌ندبێت به‌ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ به‌ كۆمپانیای سۆمۆو راشیده‌گه‌یه‌نێت: كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌پێناو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ ئه‌مڕۆ 25ی 6ی 2019 له‌دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامدرا، رایگه‌یاند: حكومه‌تی ناوه‌ند سووره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ئامانجی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان و چاره‌سه‌ركردنیان.

وتیشی: ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌، 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ راده‌ست بكات، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووانیش پابه‌ندی یاسای بودجه‌ ببن.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 9:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.