هەواڵ
گۆڕانكاری لەنرخی خۆراكە پێویستەكانی هاوڵاتیان دەكرێت
ئەنجومەنی ئابوری پارێزگاكان نرخی خۆراك و خواردەمەنییەكان و ڕێژەی هەناردەو هاوردەكردنیان دیاریدەكەن، بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: چەندین خاوەن پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە ئیفلاسیان كردووەو نرخی هێلكەش ناگەڕێتەوە ئاستی پێشوو.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاگرتنی هاوردەكردنی هێلكە، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرچووەو وەزارەتی كشتوكاڵیش گشتاندنی پێكردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوەو خراوەتەبواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی: " خاوەن بەرهەمهێنانی هێلكە لەعیراق و هەرێمی كوردستان لەدۆخی مایەپوچدان، چونكە بەهۆی هاوردەكردنی هێلكە بەڕێژەیەكی زۆر، پرۆژەكانی ناوخۆ زەرەرێكی زۆریان لێكەوتووە".

سەبارەت بەدیاریكردنی نرخیش، نەوزاد ئەدهەم ئاشكرایكرد: ئەنجومەنێكی ئابوری پارێزگاكان هەڵدەستن بەدیاریكردنی ڕێژەیەك وەك پێداویستی بۆ پارێزگایەو نرخەكەی، زیادەكەشی هەناردە دەكەن، ڕێگەیەكی دیكەش هەر پارێزگایەك بەگوێرەی پێداویستی خۆی، هاوردە دەكات".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی جەختیشدەكاتەوە، لەئێستادا نرخی هێلكە لەبازاڕەكان كۆنترۆڵكراوەو نرخەكەشی زیاتر دادەبەزێت، بەڵام ناگەڕێتەوە نرخی پێشتر، دەشڵێت: " حكومەت باڵانسێك بۆ نرخەكە دیاریدەكات، تا هاوڵاتی پارەیەكی زۆری لەسەر نەكەوێت و خاوەن پرۆژەكانیش ئیفلاس نەكەن، لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا نرخێك جێگیردەكرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 10:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.