هەواڵ
پەیامێك بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ...كێشەكە چارەسەركرا
حكومەتی هەرێم بودجەی پێویست بۆ ئاودانی باخچەو بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی تەرخان دەكات و جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ئاودانی باخچەكان دەستپێدەكات و مەترسی وشكبوونیشیان لەسەر نابێت.

ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەیەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمەوە، كێشەی ئاودانی بلواری بازنەیی مەلیك مەحمود و شەقامی سلێمانی - تاسڵوجە و پاركی هەواری شار چارەسەر كراوەو بودجەشی بۆ دابینكرا.

وتیشی: ئەمڕۆ 25ی 6ی 2019 لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان كۆبووینەوەو تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بەپرسی دابینكردنی ئاو بۆ باخچەكان بەمەبەستی بەرگرتن لەوشكبوونیان.

ئاكۆ عەلی باسی لەوەشكرد، وەك سەرۆكایەتی شارەوانی، 25 تانكەری ئاومان بۆ باخچەكان هەیە و لەلایەن پارێزگاری سلێمانیشەوە بڕیاری دابینكردنی 15 تانكەری دیكە دراوە، تا ئەو كاتەی ئاودانی باخچەكان دەدرێتە تەندەر بەو میكانیزمە كێشەی ئاودانی باخچەكان و بەرگرتن لەوشكبونیان پەیڕەودەكرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 10:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.