هەواڵ
وەفدێكی بەغدا بۆ پرسی نەوت دەگاتە هەرێم
وابڕیارە وەفدێكی عیراق بۆ بەدواداچوون لەسەر هەناردەو نرخی نەوتی هەرێم سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: تائێستا فەرمانی پێكهێنانی وەفدەكە دەرنەچووە، بەڵام رەنگە سەردانەكە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

د.غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە كەوتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، باسی ئەوەیكردووە كە هەرێم كێشەی نییە لەڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەكۆمپانیای سۆمۆ، بەڵكو كێشە لەمیكانیزمەكەدایە.

وتیشی: "كێشەی هەرێم ئەوەیە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت كردووە، كە رێژەی 50%ی ئەو نەوتەی دەریدەهێنن بۆ خۆیان بێت، هەرێم دەیەوێت ئەوە وەكخۆی بمێنێتەوە، عیراقیش بەوە رازی نییە".

راشیگەیاند: هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەنێچرڤان بارزانی راگەیاندووە، لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەرێم دەكەن، كە رەنگە هەفتەی داهاتوو سەردانەكەن بكەن، بۆ بەدواداچوون لەسەر هەناردەو نرخی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، پاشان راپۆرتێك لەوبارەیەوە پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2019 11:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.