هەواڵ
یه‌كێتیی وه‌ڵامی‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود ده‌داته‌وه‌
یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان ده‌داته‌وه‌، ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌بێ یه‌كلاینه‌بونه‌وه‌ی‌ پرسی‌ كه‌ركوك، نه‌ حكومه‌تی‌ عیراق و نه‌ كه‌ركوكیش ئارامی‌ به‌خۆیانه‌وه‌ نابینن".

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاندوه‌، "جارێكی دیكه‌ كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كوردیش، كه‌ركوك كۆتاییهاتوه‌، ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره‌ ڕوبدات هه‌روه‌ك چۆن له‌2003 ڕژێمی به‌عس ڕووخا یا شه‌ڕی داعش ڕویدا، ده‌بێت كورد چاوه‌ڕێی ڕوداوی گه‌وره‌تر بكات له‌عیراق".
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕزگار عه‌لی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "كه‌ركوك نه‌خشه‌ ڕێگه‌ی‌  ڕێكه‌وتنی‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی‌ عیراق و حكومه‌تی‌ ئێستای‌ هه‌رێمیش".
وتیشی‌:"كه‌ركوك پرسێكی‌ گرنگه‌ لای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتیی، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕێگه‌نادرێت هه‌روا ئاسان قسه‌ی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت و بوترێت له‌ده‌ستی‌ كورد چوه‌".
مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "به‌بێ یه‌كلایبونه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك، پێموانییه‌ نه‌ عیراق ئارامی‌ به‌خۆه‌وه‌ ببینێت، نه‌ كه‌ركوكیش ئارامی‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت".



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 3 هەفتە پێشتر - Jun 26 2019 1:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.