هەواڵ
فراكسیۆنی پارتی وادەی دەنگدان بەكابینەی نوێی حكومەت ئاشكرادەكات
فراكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان زانیاری لەبارەی پێدانی لیستی ناوی كانیدەكانی لایەنەكان بەسەرۆكی ڕاسپێردراوی كابینەی نوێی حكومەتی ئاشكرادەكات، ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، "پێش پشوی پەڕلەمان، پەڕلەمانی كوردستان دەنگ بەوەزیرەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەدات".

سەعید هەركی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا بەفەڕمی هیچ لایەنێك لیستی ناوی كانیدەكانی بەسەرۆكی ڕاسپێردراوی حكومەتی داهاتوی هەرێم نەداوە".

ئاشكراشیكرد، "پێش پشوی پەڕلەمان كە ١ی ٧ی 2019 دەستپێدەكات، پەڕلەمانی كوردستان دەنگ بەوەزیرەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەدات و حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت".

لەبارەی بەشداریكردنی لایەنە ئیسلامیەكانیش پەرلەمانتارەكەی پارتی وتی:"بۆ جوانكردنی دیموكراسییەت لەهەرێمی كوردستان، پێمان باشە حكومەتی داهاتوی هەرێم لایەنێكی ئیسلامی بەشداری لەحكومەت بكات".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 3 هەفتە پێشتر - Jun 26 2019 4:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.