هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی 6ی 2019، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی جێگیرەو نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 250 دینار.

100یۆرۆ 135 هەزار دینار.

100پاوەن 151 هەزار دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزارو 250 دینار.

100لیرەی توركی 21 هەزار دینار.

بەیانی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بەدیناری عیراقی 120 هەزارو 250 دینار بوو.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (66) دۆلارو (29) سەنت بەرزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنێت بە (66) دۆلارو (19) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jun 26 2019 4:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.