هەواڵ
پشووی دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه‌ .. بڕیار ده‌درێت
ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دواده‌كه‌وێت و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پشووی په‌رله‌مان یان دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كات.

رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 26ی‌6 نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامێكی ئیجابی نه‌بووه‌، به‌ڵام زانیاری ئه‌وه‌شمان نییه‌ ئایا ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ دواده‌كه‌وێت بۆ دوای پشووی په‌رله‌مان یان پشووه‌كه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی:"ره‌نگه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاگادارمان بكاته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌كاتی پشووی په‌رله‌ماندا دانیشتنی نائاسایی ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ یان پشووی په‌رله‌مان كه‌مده‌كرێته‌وه‌".

وتیشی: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، 1ی 7 تاوه‌كو 1ی 9 پشووی په‌رله‌مانه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا په‌رله‌مان به‌ته‌واوی له‌پشوودا نییه‌، ته‌نیا دانیشتنه‌كان ناكرێت، ئه‌گه‌رنا كاری لیژنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات چه‌ند پشووه‌كه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ مانگێك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت زۆریش بێت.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 2 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 8:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.