هەواڵ
گۆڕان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كاندیده‌كانی‌ دواخست..هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كرێت
كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دواده‌خرێت و به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "گۆڕانیش په‌له‌ له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كاندیده‌كانی‌ ناكات".

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ی 6ی 2019، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبێته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ SNN كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان زانیاریه‌كانی‌ بۆ SNN پشتڕاستكرده‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی ئه‌نجامنادرێت و كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ دواخستنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرایكرد، "تائێستا یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پرسه‌كانی نێوانیان ڕێكنه‌كه‌وتون، بۆیه‌ گۆڕانیش په‌له‌ له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناكات".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 8:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.