هەواڵ
هه‌رێم داوای پشكی زیاتر له‌عیراق ده‌كات.. نووسراوی فه‌رمی كراوه‌
وابڕیاره‌ وه‌فدێكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی پشكی هه‌رێم له‌وه‌رگرتنی گه‌نم سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت"زانیاریمان هه‌یه‌ له‌هه‌موو پارێزگاكانی عیراق وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ده‌ره‌وه‌ی پلان زیادكراوه‌، ده‌مانه‌وێت پشكی هه‌رێم له‌و زیادكردنه‌ دیاریبكرێت" و ناوه‌ڕۆكی‌ نوسراوێكی‌ قوباد تاڵه‌بانی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

شادیه‌ حسێن عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌رێم به‌SNNی راگه‌یاند:"وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاگادارین رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌هه‌موو عیراق له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌رگرتن زیاد كراوه‌، پێویسته‌ هه‌رێمیش پشكی هه‌بێت له‌و زیادكردنه‌دا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان له‌هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌و چاوه‌ڕوانین واده‌یه‌كمان بۆ دیاریبكرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری بازرگانی عیراق بكه‌ین".

وتیشی:"پشكی گه‌رمیان له‌وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ 28 هه‌زار تۆن بووه‌و داوامان كردووه‌ (10)هه‌زار تۆنی دیكه‌مان بۆ زیاد بكرێت".

راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان 192هه‌زار تۆن بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عیراق زیادكراوه‌، ده‌مانه‌وێت بزانین له‌و زیادكردنه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نووسراو كراوه‌ بۆ زیادكردنی پشكی هه‌رێم له‌وه‌رگرتنی گه‌نم.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 9:01AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.