هەواڵ
یه‌كێتی پیلانێك له‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كات
بڕیاره‌ له‌ دانیشتنه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش دوو داواكاریی مه‌ترسیداری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ئاشكراده‌كات و هۆشداریش ده‌دات، له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و داواكارییانه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌نگی كورد ده‌بێت.

كورده‌ هاشم جیهاز په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ ته‌واوبووندایه‌ و بڕیاره‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌.

وتیشی:"سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێككه‌وتنی هه‌موولایه‌م هه‌مواری یاساكه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌شێكی كێشه‌كانیش له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵیژاردنه‌یه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، فراكسیۆنه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داوا ده‌كه‌ن تا تۆمار ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك پاكنه‌كرێته‌وه‌، هه‌ڵبژادنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ شاره‌كه‌ نه‌كرێت.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، فراكسیۆنه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كوردانه‌ی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك، بێبه‌ش بكرێن له‌ده‌نگدان، ئه‌م داوایانه‌ش به‌توندی له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر تۆماری ئاماری ساڵی 1957 ده‌كه‌ینه‌وه‌.

كورده‌ی هاشم جیهاز هۆشداری ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ده‌نگی كورد له‌سنووره‌كه‌داو خه‌ڵكێكی زۆر بێبه‌ش ده‌بن له‌ده‌نگدان.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 9:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.