هەواڵ
زانیارییه‌ك له‌باره‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مانگی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێت
هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی كاره‌با كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ دیاریكردنی كاتژمێری پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌مانگی (7)دا و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت"له‌م مانگه‌دا(17 - 18)كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاووڵاتیان دراوه‌".

ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، به‌SNNی راگه‌یاند:  له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا(هه‌فته‌ی داهاتوو) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مانگی(7)، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای توانای به‌رهه‌م و بڕی خواست له‌سه‌ر كاره‌با.

ئه‌وه‌شی وت: "له‌م مانگه‌دا به‌تێكڕا (17 بۆ 18)كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانیی به‌ هاووڵاتیان دراوه‌و ده‌درێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 10:35AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.