هەواڵ
داعش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، داعش ئه‌ندامه‌كانی‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سوتاندنی‌ كارگه‌و سایلۆكانیش ده‌كات، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌سنوره‌كه‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"40كه‌س به‌هۆی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌".

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند"به‌پێی‌ زانیارییه‌كانمان كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی‌ داعش له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ست له‌هیچ شتێك نه‌پارێزن و هه‌رچی‌ هاته‌به‌رده‌ستیان بیسوتێنن، به‌كارگه‌و سایلۆكانیشه‌وه‌".

وتیشی‌:"دوێنێ داعش كۆگایه‌كی‌ گۆگردیان سوتاندوه‌و له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ش زه‌ره‌رو زیانێكی‌ زۆر به‌ر گه‌نم و جۆی‌ جوتیاران كه‌وتوه‌،  به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی‌ 40كه‌سیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و دوچاری‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ بون".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد،"كه‌مێك پێش ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌و به‌ ملیۆنان دۆلاریش زیان به‌ر ئه‌و كارگه‌ حكومیه‌كه‌وتوه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 10:56AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.