هەواڵ
واده‌ی ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م ئاشكراده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌ كۆتاكان ئاشكراده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێك بۆدواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان نییه‌.

به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند:تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕۆژی 20ی8 ده‌ستپێده‌كات.

ئاشكراشیكرد، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌ كۆتاكانی نۆی بنه‌ڕه‌تی و دوانزه‌ی ئاماده‌یی، هه‌موو ڕۆژێكه‌ و هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌ش له‌یه‌ك ڕۆژدا تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، واته‌ هاوشێوه‌ی خولی یه‌كه‌م نییه‌، ڕۆژێك قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بێت و ڕۆژی دوای قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی وتیشی: تائێستا هیچ بڕیارێك بۆدواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌ كۆتاكان نییه‌و ئه‌مساڵیش له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 3 هەفتە پێشتر - Jun 27 2019 11:13AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.