هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چواری‌ ئه‌مساڵ ڕاگه‌یه‌نراو سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سبه‌ینێ‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێده‌كات".

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی‌ 7ی‌ 2019، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ 2019ی‌ فه‌رمانبه‌ران بكرێت و یه‌كه‌م شوێنیش كه‌ موچه‌كه‌ی‌ پێده‌درێت وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئاشكرایكرد، "سبه‌ینێ‌ موچه‌ی مانگی 4ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 2 هەفتە پێشتر - Jul 6 2019 10:10AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.