هەواڵ
خولی‌ ئه‌فسه‌ری‌ ده‌كرێته‌وه‌..به‌فه‌رمی‌ ڕاگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌  خولی‌ ئه‌فسه‌ری‌ بۆ ده‌رچوانی‌ ئاماده‌یی‌ ده‌كاته‌وه‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان  بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش له‌و وه‌زاره‌ته‌ چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نوسراومان بۆ به‌غدا كردوه‌و چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامین".

لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا خولێك له‌كۆلێژی‌ سه‌ربازی‌ زاخۆ كراوه‌ته‌وه‌، كاندیده‌كان سه‌ردانی‌ ئه‌و زانكۆیه‌ ده‌كه‌ن، له‌به‌رنامه‌شماندایه‌ به‌مزوانه‌ خولێكی‌ ئه‌فسه‌ری‌ له‌قه‌ڵاچوالان بكه‌ینه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ كێ ده‌توانێت له‌و خولانه‌دا به‌شداریی بكات، لیوا قاره‌مان ئاشكرایكرد، "ته‌نها بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌و ماوه‌كه‌شی‌ دوو ساڵه‌، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی هه‌بێت و له‌یه‌كه‌كاندا ده‌وام بكات، ده‌توانێت به‌شداریی بكات".

وتیشی‌:"به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ داوامان له‌وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عیراق كردوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوله‌، به‌ڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندیان نه‌داوه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"ئاماده‌كاری‌ ته‌واو بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خولی‌ ئه‌فسه‌ری بۆ پێشمه‌رگه‌ كراوه‌، چاوه‌ڕوانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی به‌غداین، دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندیه‌كه‌ش به‌فه‌رمی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"مه‌رجی‌ وه‌رگرتنیش بۆ ئه‌و خوله‌ ته‌نها بڕوانامه‌، ته‌مه‌ن، پشكنینی‌  زانستی‌ و چاوپێكه‌وتن له‌به‌رچاو ده‌گیرێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  3 مانگ پێشتر - Jul 6 2019 11:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.