هەواڵ
بەغدا موچەی چەند مانگێك بەیەكەوە دەنێرێت ...كاتەكەی دیاریكرا
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕونكردنەوە لەبارەی ناردنی موچەی پێشمەرگە لەلایەن حكومەتی بەغداوە دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرجەم پارەكەی پێشمەرگە بەیەكەوە دەنێردرێت و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی دوایین دەرئەنجامی دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت.

د.بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی لە یاسای بودجەی 2019 بۆ پێشمەرگە دابینكراوە، كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە، لە وەزارەتی دارایی عیراق ئامادەییەو هەموو مانگێك پارەی پێشمەرگە وەكوخۆی ئامادە دەكرێت.

وتیشی: ناردنی ئەو پارەیە بۆ هێزی پێشمەرگە لەسەر دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە دەوەستێت، كە لەنێوان هەرێم و بەغدا لە ئارادایەو لێكتێگەیشتنی باش لەنێوانیاندا هەیە.

بەشیر حەداد ئاشكراشیكرد، چاوەڕواندەكرێت تا دوو هەفتەی دیكە، كۆی پارەی تەرخانكراوی چەند مانگی رابردوو بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەكەوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر هەریەك لە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عیراق، رایانگەیاندبوو پارەی پێشمەرگە ئامادەكراوەو تەنها چەند رێوشوێنێكی كارگێڕی و بانكیی ماوە بۆ رەوانەكردنی.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 6 2019 7:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.