هەواڵ
سبه‌ینێ موچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌شده‌كرێت
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (4)ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردو به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌شی دراون به‌SNN، سبه‌ینێش به‌رده‌وامده‌بێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ دراون به‌SNN، ئه‌مڕۆ 7ی 7ی 2019، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه‌ كراوه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆش موچه‌ی مانگی (4)ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شكراوه‌.

ئه‌وه‌شزانراوه‌، وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ 8ی 7ی‌ 2019 موچه‌ هێزه‌كانی هه‌ردوو یه‌كه‌ی (70)و (80)ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Jul 7 2019 1:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.