هەواڵ
SNN كاندیده‌كانی‌ پۆستی‌ فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌كانی‌70ی پێشمه‌رگه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر دانانی‌ كه‌سێك بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌كانی‌70ی پێشمه‌رگه‌ له‌دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌كو جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدن، مه‌رجی‌ پێدانی‌ پۆسته‌كه‌ و شێوازی‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ ده‌خاته‌ڕوو.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌كو جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ستبه‌كارده‌بێت، پۆسته‌كه‌ی‌ پێشتری وه‌كو فه‌رمانده‌یی گشتی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی پێشمه‌رگه‌ به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه‌ و بۆیه‌ پێویست ده‌كات كه‌سێكی‌ دیكه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ ده‌ستبه‌كاربێت.

رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ناویان هێنراوه‌ وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ فه‌رمانده‌یی گشتی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی پێشمه‌رگه‌ بریتین له‌"مه‌حمود سه‌نگاوی، مسته‌فا چاوڕه‌ش و وه‌ستا ره‌سوڵ"، مه‌رجی پێدانی‌ ئه‌و پۆسته‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كه‌سێكی‌ سه‌ربازیی بێت.

راشیگه‌یاند: له‌ دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیدا باس له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كرا، به‌ڵام براده‌ران وایان پێباشبووه‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌كاتێكی‌ دیكه‌ دابێت، دواتر ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیدا بخرێته‌ڕوو یاخود به‌رێكه‌وتن و سازشكردن له‌نێوان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ خۆیان كاندیدكردوه‌ پۆستی‌ فه‌رمانده‌یی گشتی‌ هێزه‌كانی‌ 70ی پێشمه‌رگه‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 8 2019 1:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.