هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.. به‌مجۆره‌ خانه‌نشین ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی ڕاگرتنی خانه‌نشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئه‌مینداری گشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌پێ یاسا خانه‌نشین ده‌كرێت و  ده‌شڵێت: "خانه‌نشینكردن ڕانه‌گیراوه‌".  

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، به‌SNNی‌ راگه‌یاند،" به‌گوێره‌ی‌ یاسایی‌ ژماره‌ 38 ی‌  2007ی‌ خانه‌نشینی‌، مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ڕاییده‌كرێت كه‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینیان هاتووه‌ یاخود به‌هۆكارێكی تایبه‌ت و بوونی مه‌رجه‌كان ده‌یانه‌وێت خانه‌نشین بن.

جه‌بار یاوه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌ڕاگرتنی خانه‌نشینكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ئاشكراشیده‌كات، "خانه‌نشینیه‌كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ناوه‌رۆكی‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت خانه‌نشینی‌ ئاسایی".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌پێی یاساكه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ كراوه‌ به‌راژه‌ی‌ خزمه‌ت و  ته‌مه‌ن و پله‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خانه‌نشین ده‌كرێت، كه‌ له‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ئاساییه‌وه‌ تا پله‌ی‌ فه‌ریق دیاریكراوه‌، بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی موچه‌ی موچه‌كانیان دیاریكراوه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jul 9 2019 11:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.