هەواڵ
بەهێزترین كاندید بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشكرا دەكرێت
لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە بەتاڵی ماوەتەوەو پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ ئەو پۆستە پێشكەشی پەرلەمان نەكرد، بەپێی ئەو زانیارییانەشی كە دراون بەSNN، بەهێزترین كاندید بۆ ئەو پۆستە مامۆستایەكی زانكۆی دهۆكە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دراون بەSNN، پارتی بڕیاری كۆتایی داوە كە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا، ئاشتی هەورامی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەرناگرێتەوە.

لەبارەی بەهێزترین كاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، لەزانیارییەكاندا هاتووە:((د.نزار محەمەد سالم نوعمان كە مامۆستایە لە زانكۆی دهۆك و پسپۆڕی بواری جیولۆجی نەوتە، بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان)).

د.نزار محەمەد سالم نوعمان، ساڵی 2016یش، لە حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیدا خۆی بۆ پۆستی وەزیری نەوتی عیراق كاندید كردوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 7:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.