هەواڵ
یه‌كێتی له‌باره‌ی‌ ئه‌م وه‌زیره‌ی‌ پارتیه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌وه‌زیری دارایی عیراق دڵنیاییده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كارێكی واینه‌كردوه‌ تا متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌"، ده‌شڵێت:"كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌نها بۆ زانینی ناردنی پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان".

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌و ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌كۆمپانیای سۆمۆ هه‌بون، بڕیاردراوه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت بكرێت".

وتیشی:"بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی بۆ ئه‌وه‌یه‌ بزانرێت چه‌ند پاره‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئامانج له‌بانگهێشتی وه‌زیری نه‌وتیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ تا بزانرێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ چه‌ند نه‌وتی ڕاده‌ستكردوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ڕه‌تیكرده‌وه‌، مه‌ترسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌وه‌زیرانی نه‌وت و دارایی هه‌بێت، ئاشكرایكرد، "بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ڕێكاره‌كانی په‌رله‌مانی پێویسته‌، به‌ڵام فوئاد حسێن هێشتا پاره‌ی ته‌واوه‌تی بۆ هه‌رێم نه‌ناردوه‌ له‌كاتێكدا پشكی هه‌رێم زیاتر له‌ 9 ترلیۆنه‌، ناوبراو ته‌نها موچه‌ی ناردوه‌و هیچ پاره‌یه‌كی دیكه‌ی ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 8:57AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.