هەواڵ
دوایین زانیاری له‌باره‌ی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ سكاڵای‌ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر ده‌دات كه‌ بریكاری‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵا دژی‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و موچانه‌ی‌ له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌كراوه‌ و دابه‌شنه‌كراوه‌ و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ هیچ ئه‌نجامێكی‌ ئه‌رێنی‌ نابێت و ره‌نگه‌ دواجار دادگا داواكه‌ ره‌تبكاته‌وه‌.

سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ره‌وه‌ بریكاری‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌نیازن له‌دژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سكاڵا له‌دادگای‌ فیدراڵی‌ تۆماربكه‌ن، هیچ ئه‌نجامێكی‌ نابێت به‌وپێیه‌ی‌ پێشتریش چه‌ندجارێك سكاڵا له‌دادگای‌ فیدراڵی‌ تۆماركراوه‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ڵام دواتر چه‌ند ساڵێك ئه‌و بابه‌تانه‌ دواخراوه‌  و واده‌كانیان درێژكراوه‌ته‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، له‌هه‌رحاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر دادگای‌ فیدراڵی‌ هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات دواجار جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی‌ فیدراڵ كه‌چه‌ند كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سكاڵایه‌ كه‌تۆمار ده‌كرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌ به‌جۆرێك هه‌ر مانگه‌ و له‌كاتی‌ خۆیدا موچه‌ بدرێت ره‌نگه‌ دواجار له‌لایه‌ن خودی دادگاكه‌وه‌ له‌ڕووی‌ شكلیه‌وه‌ ره‌تبكرێته‌وه‌ و هیچ ئه‌نجامێكی‌ ئه‌رێنی‌ نه‌بێت كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرانی هه‌رێمدا بێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 9:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.