هەواڵ
یه‌كێتی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن دیاری‌ ده‌كات
بڕیاره‌ پاش ده‌ستبه‌كاربوونی‌ رێواز فایه‌ق وه‌ك سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان، فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ سه‌رۆكێكی‌ نوێ‌ بۆ فراكسیۆنه‌كه‌ دیاری‌ بكات و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت"هیچ كه‌سێك خۆی‌ كاندیدنه‌كردوه‌".

زیاد جه‌بار په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ راگه‌یاند"تائێستا به‌فه‌رمی‌ هیچ كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیارینه‌كراوه‌، هیچ كه‌سێكیش خۆی‌ كاندیدنه‌كردوه‌، به‌ڵام دوای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌پشكی‌ یه‌كێتی‌ و وه‌زیره‌كانیش سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن دیاریده‌كه‌ین".

وتیشی‌:"سه‌رۆكی‌ نوێی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ له‌سه‌روخۆمان و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌بێت و كه‌سێك ده‌ست نیشان ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ كه‌سێك دانه‌نراوه‌و گفتوگۆشی‌ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 11:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.