هەواڵ
8 هه‌زار دۆلار به‌م خێزانانه‌ ده‌درێت .. وورده‌كارییه‌كه‌ی‌ بزانه‌
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت 230 چه‌كی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ 140 گه‌یشتۆته‌ ئۆفیسی كه‌ركوك و چاوه‌روان ده‌كرێت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا بكرێت و ئاشكراشیده‌كات بۆ هه‌رخێزانێك 10 ملیۆن دینار دابه‌شده‌كرێت.

جه‌مال شكور په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان  له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی راگه‌یاند:له‌یاسای بودجه‌ی‌ 2019ی عیراقدا  ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی‌ كورد و كه‌ركوك داوامانكرد كه‌ 850ملیار دینار دابنرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ 140ی ده‌ستور، به‌ڵام ته‌نها بڕی‌ 50ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ و له‌ئێستاشدا 230چه‌ك گه‌یشتۆته‌ ئۆفیسی مادده‌ی‌ 140 له‌ كه‌ركوك.

رونیشیكرده‌وه‌، بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ بڕی 10ملیۆن دیناری‌ پێده‌درێت و له‌ئێستادا پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شبكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و چه‌كی پارانه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ ئۆفیسی كه‌ركوك بۆ خێزانه‌ كورده‌كانه‌ و ئۆفیسی مادده‌ی‌ 140 له‌ خانه‌قین و قه‌زای‌ شنگالیش هه‌یه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 11:44AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.