هەواڵ
ئاگاداریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ چێشتخانه‌ و ماركێت‌ و پێشانگاكان ده‌كات و ده‌ڵێت"له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆ و ستونانه‌ لابه‌رن" و ده‌شڵێت: ژماره‌یه‌ك له‌چێشتخانه‌ و میوانخانه‌ و ماركێت و پێشانگاكانی شاری سلێمانی به‌شێكی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م خۆیان قۆرخ كردووه‌.

له‌و ئاگاداریه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، تێیدا ورده‌كاری‌ بڕیاره‌كه‌یان رونكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین و تایبه‌ت نین به‌ هیچ كه‌س و شوێنێكه‌وه‌.

ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌:

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ بۆ چێشتخانه‌و ماركێت‌و پێشانگاكان

وه‌ك تێبینی ده‌كرێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌چێشتخانه‌ و میوانخانه‌ و ماركێت و پێشانگاكانی شاری سلێمانی به‌شێكی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م خۆیان قۆرخ كردووه‌ بۆ خۆیان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری گشت لایه‌ك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین و تایبه‌ت نین به‌ هیچ كه‌س و شوێنێكه‌وه‌، هه‌ر شه‌قامێك ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تێیدا قه‌ده‌غه‌بێت ئه‌وا بۆ ئۆتۆمبێلی ئه‌و شوێنانه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر شه‌قامێكیش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تیایدا ئازادبێت ئه‌وا بۆ هه‌مووان ئازاده‌، بۆیه‌ داوا له‌خاوه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تابلۆ و ستونی تایبه‌ت به‌خۆیان داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی قۆرخ كردنی ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌خۆیان كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆ و ستونانه‌ لابه‌رن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌موو ئه‌وانه‌ لاده‌بات له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دانراون ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌هێشتنی لۆ دو قه‌ره‌باڵغی له‌و شوێنانه‌دا.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 12:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.