هەواڵ
یه‌كێتی‌ ئه‌م پۆسته‌ باڵایه‌ی وه‌رگرت
له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ده‌رگای‌ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرایه‌وه‌ و دوو په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌و پۆسته‌ خۆیان كاندیدكرد، د.رێواز فایه‌ق له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ به‌ده‌نگی‌ (72)په‌رله‌مانتار بووه‌ سه‌رۆكی‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

ئه‌مڕۆ 11ی7ی2019، په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی ئه‌نجامداوه‌ و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌دوو بڕگه‌ پێكهاتبوو، بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتی بوو له‌شوێنگرتنه‌وه‌ی‌ چوار په‌رله‌مانتار كه‌ دوێنێ بوونه‌ وه‌زیر له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌تدا.

ئه‌و كه‌سانه‌ش بریتیبوون:

له‌نجه‌ ئیبراهیم شوێنی‌ ڤالا فه‌رید ده‌گرێته‌وه‌.

شیرین یونس شوێنی‌ بێگه‌ر تاڵه‌بانی‌ ده‌گرێته‌وه‌.

باپیر كامه‌لا شوێنی‌ عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ده‌گرێته‌وه‌.

هیمداد ساڵح شوێنی‌ ئایدن مه‌عروف ده‌گرێته‌وه‌.

بڕگه‌ی دووه‌میش بریتی بوو له‌هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كه‌ ده‌رگای‌ خۆپاڵاوتن كرایه‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ رێواز فایه‌ق له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ و شادی نه‌وزاد له‌فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ خۆیان كاندیدكرد، به‌پێی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان رێواز فایه‌ق به‌ده‌نگی‌(72)بوه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 12:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.