هەواڵ
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان له‌م فێڵه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك راده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكرایده‌كات"له‌رێی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ فێڵی‌ له‌ئافره‌تێك كردبو" و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌ وریایی‌ و هۆشیارییه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن ‌و متمانه‌ به‌په‌یج ‌و ئه‌كاونته‌ ساخته‌كان نه‌كه‌ن.

به‌شی‌ راگه‌یاندن ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆSNNهاتوو،"باسله‌وه‌ده‌كات پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك له‌رێی‌ په‌یجێكی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ خۆی‌ وه‌ك ئافره‌ت پێناساندووه‌و ژماره‌یه‌كی‌ مۆبایلی‌ داوه‌تێ كه‌ژماره‌ی‌ خۆی‌ بووه‌و پێیوتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی‌ مۆبایلی‌ كه‌سێكی‌ باشه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ هاوسه‌رگیریی‌ پێی‌ ناساندووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی‌ بووه‌و بڕی‌ چوار تا پێنج ملیۆن دیناری‌ لێسه‌ندووه‌".

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ زانیاری‌ ورد كۆكراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت، "هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یداو ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و په‌یجه‌ی‌ كردووه‌".

له‌باره‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، ئاشكرایده‌كات كه‌ ناوی‌(ر.ك.م) و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1992و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردن ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆكراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت:داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌به‌وریایی‌ و هۆشیارییه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن ‌و متمانه‌ به‌په‌یج ‌و ئه‌كاونته‌ ساخته‌كان نه‌كه‌ن، له‌بونی‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو هێزه‌كانی‌ پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ تا به‌هانایانه‌وه‌ بچن ‌و كێشه‌كانیان بۆچاره‌سه‌ر بكه‌ن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 1:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.