هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هەژماركردنی خزمەت دێتەدەنگ
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پشتگیریكردن و ئەژماركردنی خزمەت بۆ خۆبەخشەكان لەكاتی شەڕی داعش رونكردنەوە دەدات، بەرپرسانی ئەو وەزارەتەش چەند زانیاریەكی گرنگ لەسەر پرسەكە ئاشكرادەكەن، رایدەگەیەنن"لەرێگەی فەرماندەی میحوەرەكانەوە پشتگیریان بۆكراوە".

لەوبارەیەوە، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی راگەیاند"بەبڕیاری  حكومەتی هەرێم  و ئەنجومەنی وەزیران گواستنەوەی خزمەتی سەربازی بۆ مەدەنی راگیراوە، ئەوەی هەیە لەئێستادا تەنها خزمەتی سەربازی بۆ سەربازی دەبێت، واتە سەربازی بۆ مەدەنی نییە".

لای خۆشیەوە، لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی راگەیاند،"وەك وەزارەت هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیە نییە، كە پشتگیری بۆ ئەو خۆبەخشانە بكرێت و ئەو خزمەتەی كردویانە لەكاتی دامەزراندنیان بۆیان هەژمار بكرێت، چونكە وەزارەت كەسی خۆبەشی نەهێناوە".

وتیشی:"ئاگادارین لەكاتی شەڕٍی داعش لەمیحوەرەكان خەڵكی خۆبەخش هەبوە كە پەیوەندیان بەفەرماندەكانەوە كردوە، حاڵەتی لەوشێوەیە هەبوە لەرێگەی فەرماندەی میحوەرەكانەوە پشتگیریان بۆكراوە لەكاتی دامەزراندنیان بۆئەوەی بەخزمەت بۆیان هەژمار بكرێت، بەڵام وەك وەزارەت هیچ شتێكی لەوشێوەیە نەبوە".


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 3:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.