هەواڵ
مامەڵەی گومرگ بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە ناكرێت
تائێستا هیچ بڕیارێك بۆدرێژكردنەوەی وادەی قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەرنەچووەو بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش رایدەگەیەنێت"هەروەكچۆن پابەندبووین بەبڕیارەكەوە هەرگۆڕانكارییەكیش لەبڕیارەكە بكرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پێیەوە پابەنددەبین" و دەشڵێت: هەر ئۆتۆمبێل پسوڵەی گومرگی نەبڕیبێت، مامەڵەی گومرگی بۆ ناكرێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بەSNNی راگەیاند:تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەرنەچووە بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ئەوەی پێیدەوترێت لافاو، هەروەكچۆن پابەندبووین بەو بڕیارەوەو  لەڕۆژی 1ی7ەوە هیچ پسپوڵەیەكی گومرگ بۆ هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە نەكراوە، ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ هەر گۆڕانكارییەك لەو بڕیارەدا بكات پێیەوە پابەند دەبین.

وتیشی:"پێش دەرچوونی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆش بەمەرجی سەلامەتی و توندوتۆڵی رێگەبەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەدرا، بەڵام دەرچوونی بڕیارەكە پشكنینەكانی توندوتۆڵتركردەوەو ئێستا بەهیچ شێوەیەك رێگەی پێنادرێت داخڵ بكرێت".

راشیگەیاند:هەر ئۆتۆمبێلێك پێش 1ی7 داخڵی هەرێم كرابێت و وەسڵی گومرگی نەبڕیبێت، مامەڵەی گومرگی بۆناكرێت، بەڵام ئەوانەی وەسڵیان بڕیوە هیچ كێشەیەكیان نییە، چونكە سیستمە ئەلیكترۆنییەكە رێگەی پێنادات.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 4:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.