هەواڵ
كۆتا نرخی دراوەكان و نەوت.. دۆلار دابەزی
ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی 7ی 2019، لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی دابەزی و نرخی‌ نەوتیش لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا بەرزبۆوە.

نوسینگەی‌ سندی‌ بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لە شاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد كە بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 100 دینار.

100 یۆرۆ 135 هەزار دینار.

100 پاوەن 149 هەزارو 500 دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزارو 500 دینار.

100 لیرەی توركی 21هەزارو 500 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 120 هەزار و 600 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی  ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی‌ برێنت بۆ 67 دۆلارو 9 سەنت بەرزبۆوە، لەكاتێكدا بەیانی‌ ئەمڕۆ بە 67 دۆلارو 7سەنت  مامەڵەی‌ پێوەكرا.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 4:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.