هەواڵ
پەرلەمان لەسەر بڕینی موچە زانیاری نوێ‌ ئاشكرادەكات
لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی بڕینی موچەی بەشێك لەزیندانیانی سیاسی زانیاری نوێ‌ ئاشكرادەكات، سەرۆكی لیژنەكەش چەند زانیاریەك ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت"بەمزووانە سەردانی بەغدا دەكەین".

سوسن محەمەد سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند"بەگوێرەی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 پەرلەمانی كوردستان، پێدانی موچە بەو زیندانییە سیاسیانەی دوو موچەیان هەیە لەحكومەت دەبێت خۆیان موچەیەك دیاریبكەن و ئەوەی تریان دەبڕێت".

وتیشی:"لەم مانگە یان مانگی داهاتوو موچەیەكیان دەبڕدرێت، بڕینی ئەو موچەیەش بەیاسا رێكخراوە، واتە بڕینی موچەكە تەنها بۆ ئەو زیندانیانەیە كە دوو موچەیان لە حكومەت هەیە".

لەبارەی هاوتاكردنی موچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ بەغدا  رونیكردەوە،"وەزارەتی شەهیدان چەندجارێك لە بەغدا گفتوگۆیان كردوەو بەگوێرەی زانیاریەكان گەیشتونەتە ئەنجامێكی باش، بەڵام تائێستا دیار نییە كەموچەكانیان دەخرێتە سەر بەغدا یاخود نا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا لەسەرخەتین و بەمزووانە سەردانی بەغدا دەكەین، بۆئەوەی دواین زانیاری وەربگرین و ئەو پرسە یەكلای بكەینەوە".


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 5:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.