هەواڵ
وەزیری دارایی ئامادە نەبوو.. قسەكردن لەسەر موچەی فەرمانبەران دواخرا
بەهۆی ئامادەنەبوونی فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عیراق لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رادەستنەكردنی نەوت، كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 23ی ئەم مانگە دواخرا، پەرلەمانتارێكی كوردیش رایدەگەیەنێت، ئامادەنەبوونی ئەو وەزیرە، نیگەرانیی لێكەوتۆتەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ 11ی 7ی 2019 بانگهێشتی هەردوو وەزیری دارایی و نەوتی عیراق بكەین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رادەستنەكردنی نەوت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری داراییەوە، دانیشتنەكە بۆ رۆژی 23ی ئەم مانگە دواخرا.

وتیشی: "وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری چاودێری دارایی ئامادەی پەرلەمان بوون، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی فوئاد حوسێن، ئەوانیش گەڕانەوە".

ئاشكراشیكرد، ئامادەنەبوونی وەزیری دارایی نیگەرانیی پەرلەمانتارانی لێكەوتۆتەوە، بەڵام دواتر ئەوە روونكرایەوە كە لەسەر داوای ئەو وەزیرە كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 23ی ئەم مانگە دواخراوە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 6:21PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.