هەواڵ
یەكەم كاری پەرلەمان ڕاگەیەندرا.. وردەكاری پرۆژەیاساكان بڵاوكرایەوە
لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، لیژنەی یاسایی 25 پرۆژەیاسا ئامادە دەكات بەمەبەستی پەسەندكردنیان، سەرۆكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: "دەست بەهەنگاوەكانی چاكسازی دەكرێت".

بژار كۆچەر، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا 25 پرۆژەیاسا لەلیژنەی یاسایی ئامادەكراون و ڕادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەین بۆئەوەی بیخاتە بەرنامەی كارەوەو پەسەند بكرێن.

لەبارەی پرۆژەیاساكانیشەوە، وتی:" پرۆژەیاساكان هەمەجۆرن و سەرجەم بوارەكانی تێدایە، بەتایبەت باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و چاكسازی و چەندین بواری تر".

جەختیشیكردەوە، "دەمانەوێت لەم خولەی پەرلەماندا سەرجەم ئەو پرۆژەیاسایانە پەسەند بكرێن و بكرێنە یاسا"، ئاشكراشیكرد: یەكەم كاری پەرلەمان پرۆژەیاسای چاكسازییە كە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو پرۆژەیاسایە دەربڕیوەو سەرجەم فراكسیۆنەكانیش لەگەڵئەوەدان بكرێتە دەستپێكی كاری پەرلەمان".

بژار كۆچەر ئەوەشی ڕاگەیاند بەمزوانە دەست بەهەنگاوەكانی ئەو پرۆژەیاسایە دەكەین تا تێپەڕێندرێت و لەلایەن حكومەتیشەوە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 10:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.