هەواڵ
یەكێتی داوای ڕێككەوتن دەكات.. مەترسی لەدەستدانی دوو پۆست هەیە
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای رێككەوتن لەكوتلە كوردییەكان دەكات بۆ وەرگرتنی پشكی كورد لە پۆستی باڵیۆزەكانی عیراق لەوڵاتانی دەرەوە، پەرلەمانتارێكی ئەو فراكسیۆنەش ڕایدەگەیەنێت: "ئەگەر هەر حزبەو بەجیا داوای پۆست بكات، كورد دوو باڵیۆز لەدەستدەدات".

كوردەی هاشم جیهاز، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەر وەك كورد داوای پشكی باڵیۆزەكان بكەین، شەش پۆستی باڵیۆزمان بەردەكەوێت، بەڵام ئەگەر هەر حزبەو لەلای خۆیەوە داوای پشكەكانی بكات، كورد تەنها چوار باڵیۆزی بەردەكەوێت.

وتیشی:" ئێمە دەمانەوێت سەرجەم كوتلە كوردییەكان بەیەك دەنگ داوای پشكەكانمان بكەین بۆئەوەی شەش باڵیۆزمان بەربكەوێت".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوای ڕێككەوتنی نێوان كوتلە كوردییەكان دەكات و دەشڵێت: "بەرلەوەی داواكارییەكانمان بۆ وەرگرتنی باڵیۆزەكان بخەینەڕوو، پێویستە لەنێوان خۆماندا ڕێكبكەوین، تا بتوانین لەماوەیەكی كەمدا ئەو پۆستانە یەكلایی بكەینەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Jul 11 2019 11:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.