هەواڵ
پارتی ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لابردنی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌دات
فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لابردنی نه‌وزاد هادی له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێرو دیاریكردنی كاندیدێكی دیكه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌دات، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ت، گۆڕانكاری له‌حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكان ده‌كرێت".

كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌فه‌رمی له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی پارێزگاره‌وه‌ هیچ شتێكمان پێنه‌وتراوه‌و هیچ نوسراوێكیشمان بۆ ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی لابردنی نه‌وزاد هادی له‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێرو دانانی كه‌سێكی دیكه‌ ده‌وترێت، ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس كراوه‌.

وتیشی:"دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، گۆڕانكاری له‌بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت، پاشان ده‌ست به‌گۆڕانكاری له‌حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكان ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌كاندیدی حزبه‌كه‌شی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكرایكرد: تا ئێستا له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌وه‌ به‌فه‌رمی باس له‌كه‌سێك نه‌كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار.

له‌باره‌ی شێوازی دیاریكردنی كاندیدیش، كه‌نعان خه‌یلانی ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و باره‌گای بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌ كاندیده‌كان دیاری ده‌كرێن، هه‌ركه‌سێك كاندیدكرا فراكسیۆنی پارتی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 9:11AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.