هەواڵ
واده‌ی گۆڕینی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری وساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل ڕاگه‌یه‌نرا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی هاتوچۆی‌ هه‌رێم، رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ كاتی‌ گۆڕینی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری و ساڵانه‌ی‌ ئوتومبێل ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌شه‌ش مانگی‌ داهاتوودا كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار له‌هه‌رێم ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كات و هاوشێوه‌ی‌ سیستمی‌ نوێی عیراق كاری‌ پێده‌كرێت.

لیوا ڕزگار عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌ڵمانی كراوه‌ بۆ گۆڕینی‌ ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل و مۆڵه‌تی‌ شۆفێری به‌شێوه‌ی‌ سیستمی‌ پێشكه‌وتوو و هاوشێوه‌ی‌ عیراق .
رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ له‌عێراق جێبه‌جێكردووه‌، هه‌مان ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌ستبه‌كارده‌بێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ 6 مانگی‌ داهاتوودا ده‌ست به‌كاره‌كانی‌ بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم وتیشی: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌عیراق بۆ گۆڕینی‌ ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل و مۆڵه‌تی‌ شۆفێری په‌یڕه‌وكراوه‌، هه‌مان پرۆژه‌و گۆڕانكاری له‌هه‌رێمیش كاری‌ پێده‌كرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و كاری كۆمپانیاكه‌ پێشكه‌شی ده‌كات له‌ هه‌رێم زۆر باشتر بێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 9:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.