هەواڵ
پێدانی ئۆتۆمبێل به‌قیست چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .. داشكاندنی بۆ كرا
پێدانی ئۆتۆمبێل به‌په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌ی قیست چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌ی گشتی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: تائێستا زیاتر له‌ 40 په‌رله‌مانتار ئۆتۆمبێلیان راكێشاوه‌.

هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌ی گشتی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كراوه‌، پێدانی ئۆتۆمبێل به‌بێ پێشه‌كی و به‌قیست بۆ په‌رله‌مانتاران خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
وتیشی: "تائێستا زیاتر له‌ 40 په‌رله‌مانتار ئۆتۆمبێلیان راكێشاوه‌و مانگانه‌ له‌موچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت".
راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بڕی ئه‌و سوده‌ی ده‌چێته‌سه‌ر نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ 2% داشكاندنی بۆ كراوه‌، به‌راورد به‌و شێوازه‌ی كۆمپانیاكه‌ ده‌یدات به‌هاووڵاتیان.
به‌ڕێوه‌ی گشتی دیوانی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی پێدانی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران ته‌واو بوو، ئه‌وكاته‌ پێدانی ئۆتۆمبێل به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانیش ده‌ستپێده‌كرێت، به‌مه‌رجێك رێژه‌كه‌ی زۆر نه‌بێت.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  2 مانگ پێشتر - Jul 12 2019 10:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.