هەواڵ
موچه‌ی خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ دواده‌كه‌وێت
موچه‌ی خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ دواده‌كه‌وێت و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: خانه‌نشینان تاوه‌كو دوو مانگی دیكه‌ش ناویان ناخرێته‌ لیستی موچه‌وه‌و له‌دوای مانگی (10)ه‌وه‌ موچه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، له‌ئێستادا به‌شێك له‌خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ مامه‌ڵه‌كان گه‌یشتۆته‌وه‌ هه‌ولێرو ته‌واوكردنی هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیش ماوه‌ی (15 بۆ 20) رۆژ ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی، تا چه‌ند مانگێكی دیكه‌ موچه‌یان بۆ نابه‌سترێت.
عه‌زیز عه‌لی فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ به‌ SNNی راگه‌یاند: موچه‌ی مانگی (6)ی 2018 خه‌رجكراوه‌و ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی مانگی (7)ی 2018 خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: "خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ ئه‌وانه‌ی له‌ 1ی 7 خانه‌نشین بوون، هه‌ركاتێك مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبوو، موچه‌ی مانگه‌كانی (4، 5، 6) له‌فه‌رمانگه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن، له‌دوای مانگی (7)ه‌وه‌ موچه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت، كه‌ ره‌نگه‌ بكه‌وێته‌ دوای مانگی (10)ه‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێنماییه‌كه‌ی ساڵی رابردوو كار پێبكرێت، قه‌ره‌بووی موچه‌نه‌دراوه‌كان بۆ ده‌كرێته‌وه‌".
راشیگه‌یاند: مه‌رج نییه‌ هه‌موو خانه‌نشینێك پێكه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكرێت، به‌ڵكو به‌ وه‌جبه‌ ناوه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌خرێنه‌ لیستی موچه‌وه‌.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 12:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.