هەواڵ
ئاگادارییه‌ك له‌هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی گۆڕانكارییه‌ك له‌ئاڕاسته‌ی هاوچۆی شه‌قامی مه‌وله‌ویدا ده‌كات و له‌ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاوتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، شه‌قامی به‌رده‌م ته‌لاری كۆڵه‌ك كه‌ ده‌چێته‌وه‌سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌وی پێشتر ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ له‌لای مزگه‌وتی مه‌وله‌وییه‌وه‌ ئۆتۆمبێل داخڵ ده‌بوو ده‌یتوانی بچێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌وی، به‌ڵام ئێَستا له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی ناوبازاڕ به‌ئاڕاسته‌ی ته‌لاری كۆڵه‌ك به‌ره‌و قائیمقامیه‌ت ئاڕاسته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ك له‌ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێكراوه‌.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 12 2019 2:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.